کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تێپه‌ڕبوونی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ ١٤ ملیۆن كه‌س

تێپه‌ڕبوونی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ ١٤ ملیۆن كه‌س1

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووه‌ زیاتر لە ١٤ ملیۆن و ١٩٤ هەزار کەس.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە گەیشتووەتە ١٤ ملیۆن و ١٩٤ هەزار و ١٤٧ کەس، لەو ژمارەیەش هەشت ملیۆن و ٤٧٠ هەزار و ٢٧٥ توشبو چاکبونەتەوە و ٥٩٩ هەزار و ٤١٦ توشبوش گیانیان لەدەستداوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا به‌ تۆمار كردنی سێ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار و ١٢ تووشبو لە پلەی یەكەم دایه‌ و لەو ژمارەیەش  یه‌ك ملیۆن و ٧٤١ هەزار و ٢٣٣ کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٤٢ هەزار و ٦٤ کەس بەرزبووەتەوە. له‌ دوای ئه‌مریكا وڵاتانی، به‌ڕازیل، ڕووسییه‌، هێند و ئێران دێن.