ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان به سیاسه‌ته‌كانی “بێنامین نێتانیاهوو” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه به سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی قۆدس، شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ له به‌رامبه‌ر شوێنی نیشته‌جێ بوونی ناوبراو ده‌ست بده‌نه خۆپیشاندان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “سه‌رۆك وه‌زیری تاوانبار”، له‌ئاست گه‌ندڵی نێتانیاهوو ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون. ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا، هاووڵاتییانی ئیسڕائیلی به‌هۆكاری جیاجیا له‌وانه، “په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی، داگیركردنی لێواری ڕۆژئاوا و سووئیستفاده له هێزی نیزامی” له‌ژی نێتانیاهوو خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. شایانی باسه، پێشتریش له ڕۆژی سێشه‌ممه پۆلیسی ئیسڕائیل به بیانووی ئه‌وه‌یكه خۆپیشانده‌ران ئاسایشی گشتیان تێكداوه و به‌نیاز بوون كه بچنه ناو شوێنی نیشته‌جێ بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، لانیكه‌م ٥٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو.