به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی بۆلغارستان له شاری “سووفییه” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، بۆ حهوتهمین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به گه‌نده‌ڵی له ده‌زگای ده‌وڵه‌تی، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌زگای ده‌وڵه‌تی بۆلغارستان، كۆمه‌ڵێك له لاوانی ناڕازیی له شاری سووفییه به‌نیاز بوون بچنه ناو پارله‌مانه‌وه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه پێشیان پێ گیرا و له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵه، له نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران تێكهه‌ڵچوون هاته ئاراوه. به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بۆلغارستان، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا، دوو كه‌س له خۆپیشانده‌ران برینداربوون.