ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لە قەزاکانی “ئەخڵات و تەتوان” سەربە پارێزگای بەدلیس بەهۆی بارانی به‌خۆڕ و تەرزەوە لافاو هه‌ستاوه و زۆربه‌ی زەوییە کشتوکاڵییەکان و جۆگەکانی ئاودێریش زیانیان بەرکەوتووه.
قایمقامیەتی قەزای ئەخڵات له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه: ئەو لافاوەی بەهۆی بارانی به‌خۆڕ و تەرزەوە رووی داوە زیانی بە بەشێک لە جۆگەکانی ئاودێری و زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی گوزەلسو، ساکا، ئالاکر، تاشهارمان، بورجوکایا، دیلبوورنو و یەنیکۆپر و گەیاندووە. هاوکات قایمقامیەتی قەزای تەتوان ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بەهۆی بارانی به‌خۆڕ لە سنووری قەزاکە، لافاو دروست بووە و بۆ ماوەیەکی کەم هاتووچۆکردن وەستاوە.