کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ست دانی ١٤ كه‌س به‌هۆی هه‌ستانی لافاو له‌ چین

گیان له‌ده‌ست دانی ١٤ كه‌س به‌هۆی هه‌ستانی لافاو له‌ چین4

گیان له‌ده‌ست دانی ١٤ كه‌س به‌هۆی هه‌ستانی لافاو له‌ چین4

به‌هۆی بارینی به‌خۆڕی باران و ڕۆچوونی زه‌وی ١٤ كه‌س له‌ ناوچه‌ی هوانگمه‌ی سه‌ربه‌ ویلایه‌تی هۆبه‌ی وڵاتی چین گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی زۆریش بێ سه‌ر و شوێن بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كاره‌ساته‌ كاریگه‌ری خراپی كردووه‌ته‌ سه‌ر ژیانی زیاتر له‌ ٩ ملیۆن كه‌س له‌ ٤٤ قه‌زا و ناحیه‌ی ئه‌و ویلایه‌ته‌. شایانی باسه‌، به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ به‌ خوڕه‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ میلیمیتر باران له‌ مه‌ترێكی چوارگۆشه‌دا باریوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئه‌و زیانه‌ داراییانه‌ی كه‌ له‌و كاره‌ساته‌ كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ ژماره‌ی قوربانیان به‌رده‌وام به‌رزتر بێته‌وه‌.