کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

هێرشی نیزامیی توركییه‌ بۆسه‌ر كوردستان، درێژه‌ی جه‌نایه‌ت دژبه‌ خه‌ڵكی سته‌ملێكراو

photo 2020 07 11 10 27 28

photo 2020 07 11 10 27 28

نزیك بهمانگێك لهلهشكركێشی و هێرشی ئهرتهشی توركییهبۆسهر كوردستان تێپهڕ بووه‌. ڕۆژی سێشهممه٢٧ی جۆزهردان، ئهرتهشی توركییه، پاش پێكهێنانی هاوئاههنگی لهگهڵ كۆماری ئیسلامی و دهوڵهتی عێراق و بهڕهزامهندی و گڵۆپی سهوزی ئهمریكا و ڕووسیه، هێرشهمووشهكیهكانی خۆی، له١٥٠ خاڵهوه، واتهلهبهرزاییهكانی قهندیل، گوندهكانی دهروبهری زاخۆ، دهۆك و شهنگال و مهخموورهوه، دهستپێكرد. ههتا ئێستا لهناوچهسنووریهكانی نێوان توركییهو عێراقهوه،تا قووڵایی پتر له٢٠ كیلۆمیتر پێشڕهوی كردووهو ژمارهیهكی زۆری پێگهی نیزامی، بێجگهلهئهوانهی وا پێشتر ههیبوو، دامهزراندووه‌. هاوكات لهگهڵ دهستپێكی ئهم ئۆپراسیۆنه، كۆماری ئیسلامیش كهلهگهڵ ئهردۆغان موعاملهی كردبوو و ڕێككهوتبوو كهلهو ئۆپراسیۆنهدا بهشداری بكات، بهبیانووی بوونی پێگهی نیزامیی ڕهوتهئۆپۆزیسیۆنهكان لهنزیك سنوور، ناوچهكانی حاجی عومهران، چۆمان و گوندهكانی دهورووبهری تۆپباران كرد و خهساری گیانی و ماددیی زۆری بهخهڵكی دانیشووی ناوچهكهگهیاند. كۆماری ئیسلامی ههروهها لهژێرناوی ئهنجامدانی مانۆڕی نیزامی، چهندین واحیدی لهسپای پاسداران، بۆ ماوهیهكی كورت لهسهر سنووری نێوان ئێران و ههرێمی كوردستان، جێگیر كرد.

لهماوهی سێ دهیهی ڕابردوودا، دهوڵهتی توركییهبهبیانووی بوونی هێزهكانی پهكهكه، بهدهیان جار هێرشی نیزامیی كردووهتهسهر كوردستانی عێراق. تهنانهت لهسهردهمی ڕژیمی سهدامیشدا ڕێكهوتنێك ئهنجام درا كهبهپێی ئهم ڕێكهوتنه، توركییهبۆ شوێنگرتنی هێزهكانی گهریلا، ڕێگهیپێدرابوو بێتهناو خاكی كوردستانی عێراقهوه‌. بهڵام پانتایی هێرشهنیزامیهكانی ئهم دوایانه، چ لهبوار ژمارهی كهسانی نیزامی و بهكرێگیراوانی چهكداری گرووپهئیسلامیهكان و چ لهبوار بهكارهێنانی چهندین جۆر چهكی پێشكهوتوو لهوانهفڕۆكهو هێلیكۆپتێر و تانگ و تۆپ و چ تهنانهت لهبواری ماوهی ئهنجامدانی هێرشهكه، لهچاو ڕابردوو جیاوازی ههیه‌.

دهوڵهتی توركییهپێش دهستپێكی ئهم ئۆپراسیۆنه، پێداویستیهكانی، بههاوئاههنگی و هاوكاریی لهگهڵ ڕژیمی ئیسلامی، دهوڵهتی عێراق و بهڕهزامهندیی ئهمریكا و ڕووسیه، دابین كردبوو. ڕۆژی ٢٢ی جۆزهردانهاكان فیدانسهرۆكی دهزگای ئهمنییمیتی توركییه، لهبهغدا لهگهڵ بهرپرسانی عێراقی دیدار و وتووێژی كردبوو. كهوابوو دهتوانین بڵێین كههێرش بۆسهر كوردستانی عێراق، لهوهها پانتاییهكدا نیشانهی ئامانجی درێژماوهتر و بهبهرنامهتره‌. ئامانجی ئهم هێرشهتهنیا زهربهلێدان لههێزهكانی پهكهكهنییه، بهڵكوو لهوانهواوهتره‌. دهوڵهتی توركییهلهو ماوهیهدا لهڕێگهی درووست كردنی پێگهی جۆراوجۆر، بهنیازهپهیوهندی نێوان كوردستانی عێراق و كوردستانی سووریهبپسێنێت و یان لهگهڵ كێشهبهرهوڕووی بكاتهوه‌. واتهڕێك ئهو كارهی كهلهڕێگهی داگیركردنی چهندین ناوچهلهڕۆژئاوا ئهنجامی داوه‌. تا لهلایهكهوهجموجۆڵی هێزهكانی پهكهكهسنووردار بكات و لهلایهكی دیكهشهوه، لهپێكهاتنی  ههموو جۆر دهسهڵاتێكی خۆبهڕێوهبهرایهتیی خهڵكی كوردستان ڕێگری بكات. ههڵبهت ئهم سیاسهتهشۆوێنیستیهی دهوڵهتی فاشیستی توركییهلهلایهن دهوڵهتهكانی كۆماری ئیسلامی، سووریهو عێراقیش تهئید كراوه‌. ههروهها لهگهڵ ئاواتهكانی ناسیۆنالیزمی توركیش هاوئاراستهیهكهخهونی زیندوو كردنهوهی ئیمپراتووریهتی عوسمانی لهسهر دایهو بهردهوام چاوی تهماعی لهمووسڵ و تهنانهت كهركووكیش بڕیوه‌. ههربۆیهڕهوتهناسیۆنالیستهكانی ئۆپۆزیسیۆنی توركییهش، لهم هێرشهجهنایهتكارانهیهپشتیوانییان كردووه‌.

بهڵام ئابووریی توركییهلهگهڵ قهیرانی قووڵی سهرمایهداری بهرهوڕووه‌. ئهرزشی لێری توركییهلهچاو چهند ساڵ لهمهوبهر، پترله٧٠ لهسهد هاتووهتهخوار. بههۆی نهبوونی ئهمنییهت و ههروهها بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا، سهنعهتی تووریسم كهیهكێك لهسهرچاوهسهرهكیهكانی داهاتی دهوڵهتی توركییهیه، دامركاوهو بێكاری و ههژاریی بهرین زیاتر پهرهی سهندووهو ههمووی ئهوانه، دهوڵهتی توركییهی لهگهڵ قهیرانی بهرینی ناوخۆیی و كۆمهڵایهتی بهرهوڕوو كردووهتهوه‌. ئهم قهیرانانهو دوو جیابوونهوهلهڕێبهریی حیزبیعهداڵهت و گهشه‌” لهساڵی ڕابردوودا و ههروهها كردووهی سهركوتگهرانهی ئهردۆغان، بووهتههۆی لێكبڵاوبوونی ڕیزهكانی ئهم حیزبهو لاوازبوونی پێگهو دهسهڵاتهكهی. بهجۆرێك كهلهههڵبژاردنی ساڵی ڕابردووی شارهداریهكانی حیزبیئاك پارتیلهشارهگهورهكانی توركییه، لهگهڵ شكستێكی سهرشۆڕانهبهرهوڕوو بۆوه‌. كهوابوو، ئامانجی سهرهكیی ئهردۆغان لهداگیرساندنی شهڕ و داگیركاری لهكوردستان و باقیی دهستێوهردانهنیزامیهكانی دیكهلهناوچهكانی وهك لیبی، ڕاگواستنی قهیرانهناوخۆییهكانهبۆ دهروهی توركییهو فریوی بیروڕای گشتییه‌.

هێرش و ئۆپراسیۆنهكانی ئهرتهشی توركییهبهتایبهت لهوهرزی كۆكردنهوهی بهرههمهكشت و كاڵییهكان، بووهتههۆی ئاگركهوتنهوه، و زهرهر و زیانی گیانی و ماددیی زۆری بهخهڵكی ناوچهكهگهیاندووه‌. سهدان گوندی سهر سنوور كه بهردهوامتۆپباران و بۆمب باران دهكرێن، چۆڵ كراون و دانیشتوانیان ئاوارهبوون. میدیاكانی دهوڵهتانی سهرمایهداریش لهبهرامبهر ئهم جهنایهتانهی دهوڵهتی توركییهلهبهردهوام لهئارادا بووه، بێدهنگیان گرتووهتهبهر. حكوومهت و ههرێمی كوردستان كهپهیوهندیی بهرینی ئابووریان لهگهڵ توركییهههیهو ساڵانهدهگاتهدهیان ملیارد دۆڵار و لهونێوهشدا قازانجێكی زۆر بهنهسیبی توركییهدهبێ، لهجیات ناڕهزایهتی و پچڕاندنی پهیوهندی بازرگانی لهگهڵ توركییهبهخاتری دهستدرێژی بۆسهر گیان و ماڵی خهڵكی كوردستان و لهجیات قهرهبوو كردنهوهی ئهو زیانانهی كهلهخهڵك دراوه، ههڵوێستێكی فۆڕماڵیان گرتووهتهبهر  و گۆیا هێرشی و لهشكركێشی توركییهپێشێل كردنی دهسهڵاتی ئهوانهو نێردراوهكانی توركییهو كۆماری ئیسلامییان بانگ كردووه‌. حیزب و ڕوتهناسیۆنالیستهكانی ناچهكهش، لهبهرامبهر دهستدرێژیهكانی ئهرتهشی توركییهیان بێدهنگیان گرتووهتهبهر یان حزووری پهكهكهلهناوچهكهیان كردووهتهپاساوێك بۆ هێرشی جهنایهتكارانهی دهوڵهتی توركییه‌.

ئاشكرایه، ئهوهیكهدهتوانێ لهجهنایهتی دهوڵهتانی توركییهو كۆماری ئیسلامی لهناوچهكهڕێگری بكات، تهنیا هێزی موقاومهت و خهباتی ڕێكخراوی جهماوهری خهڵكی كرێكار و زهحمهتكێشی كوردستانهلههاوپشتی لهگهڵ هاوچارهنووسانیان لهناوچهكه‌. خهباتێك كهبهپشت بهستن بهپشتیوانیی خهڵكی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ و ڕهوت و كهسانی چهپ و كۆمۆنیست، لهپێناو ڕێكخستنی ناڕهزایهتیی بهرنیی جهماوهری دژبهم دهسهڵاتهكۆنهپهرست و دژهمرۆییانه،بهرهوپێش بڕوات و بارگهو بنهی ڕژیمهدیكتاتۆر و دژهمرۆییهكان تێكهوهپێچێت.