کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مه‌حكووم كردنی سوورییه‌ له‌ئاست به‌كارهێنانی سه‌رله‌نوێی چه‌كی شیمیایی

محکومیت سوریه به دلیل استفاده دوباره از سلاح‌های شیمیایی4

محکومیت سوریه به دلیل استفاده دوباره از سلاح‌های شیمیایی4

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕێكخراوی نه‌هێشتنی چه‌كی شیمیایی له‌ به‌یانییه‌كدا، كه‌ڵك وه‌رگرتنی ئه‌ڕته‌شی سوورییه‌ی له‌ بۆمبی “سارین و كلرۆین”ی مه‌حكووم كردووه‌.

ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ به‌یانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی سوورییه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی سه‌رجه‌م چه‌كه‌ شیمیاییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م چه‌كه‌ خۆی بواردووه‌ و له‌ناوی نه‌بردووه‌. له‌ دانیشتنی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی شوڕای ڕێكخراوی نه‌هێشتنی چه‌كی شیمیایی له‌ لاهه‌ كه‌ ٤١ وڵات ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌ن، به‌یانییه‌ی مه‌حكووم كردنی سوورییه‌ به‌ ٢٩ ده‌نگی ئه‌رێنی و سێ ده‌نگی مخالف پسه‌ند كرا. ئه‌م شوڕایه‌ به‌ پێی به‌ڵگه‌كانی سه‌لمێنداروی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌، ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركردووه‌.