کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندان له‌دژی كۆماری ئیسلامیی له‌ شاری به‌غدا

خۆپیشاندان له‌دژی كۆماری ئیسلامیی له‌ شاری به‌غدا

خۆپیشاندان له‌دژی كۆماری ئیسلامیی له‌ شاری به‌غدا

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوای ئەویەکە”هیشام هاشمی” ڕۆژنامه‌نووس، کارناس و لێکۆڵەری ئه‌منی لە شاری بەغدا لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە لە بەردەم ماڵەی خۆی تیرۆر کرا، جه‌ماوه‌رێك له‌ شاری به‌غدا له‌دژی كۆماری ئیسلامیی خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا.

خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی وێنەی “خامنەیی” لەحاڵێکدا کە خوێن لە ددانەکانی دەتکێ، دروشمی “خامنەیی قاتڵە، میلیشیا چەکدارەکانی باتڵە”یان دووپات کردەوە. شایانی باسه‌، “هیشام هاشمی” لە پێوەندی لەگەڵ دەستێوەردانەکانی كۆماری ئیسلامیی لە كاروباری ناوخۆی عێراق ناڕەزایەتیی دەرده‌بڕی کە دواتر تێرۆر کرا. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لایەنگرانی گرووپەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە دنیای مەجازی بە نووسینی بابەت و  پۆستی جیاواز، خۆشحاڵی خۆیان لە کوژرانی ئەم لێکۆڵەرە دەربڕیوە.