به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی جوانڕۆ ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ لە گەڕەکی سەلیم ئاوای ئەمشارە سێ کەسیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه “کەیوان شوانی” تەمەن ٢٦ ساڵ، “ئەبووبەکر عەبدی” تەمەن ٢٣ ساڵ و “بێهرووز بایزیدی” تەمەن ٢٥ ساڵ ڕاگه‌یه‌ندراوه. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ لاوە بە تۆمەتی “هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە. هه‌روه‌ها، له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ به‌ناوی “فاتیح محەممەدخانی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌سبه‌سه‌ر كراوه و هه‌تا كاتی هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە مەدەنییە لەبەر دەستدا نییە.