به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “عەلی ساکنی” پارێزەر و خەڵکی شاری سەقز كه یه‌ك حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بە دانانی وه‌سیقه‌ی قورس له زیندان ئازاد کرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “عەلی ساکنی” ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، پاش حه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی دوو میلیارد تمەنی و بە شێوەیکی کاتی لە زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز ئازاد کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “عەلی ساکنی” ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی “پرۆپاگەندە دژی نیزام” و “نەپاراستنی نهێنی په‌روه‌نده‌ی بەندکراوێکی سیاسی” دەستبەسەر و گوازرابوویەوە بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا لە سنە.