کرێکارانی ئێرانی بەهۆی باروودۆخی خراپی ئابووری ئێران و بێکاری بەربڵاو و ههروههها دابین كردنی بژێوی ژیانیان ڕوو دهكهنه شارەکانی ههرێمی كوردستان، بەڵام ئێستا بە هۆی قەیرانی کۆڕۆناوه، به هەزاران کڕێکاری ئێرانی بێکارن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی “ئیلنا”ی سهر به ڕژیم، لەدوای بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆڕۆنا و داخرانی سنوورەکانی عێراق، واتە لە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووەوە، ٣٥ هەزار کرێکاری ئێرانی نەیانتوانیوە خۆیان بە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بگەیەنن و بێکار بوون. ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە ٥٠ لەسەدی کرێکارانی ئۆستانی کوردستان بێکارن و کرێکارانی بێکاریش کە لە عێراق گەڕاونەتەوە بەم ئامارە زیاد بووە. بە پێی ئاماری فەرمی، نرخی بێکاری لە کوردستانی ئێران لە وهرزی زستانی ساڵی ڕابردوو دوو هێندەی نرخی مام ناوەندی ئێران یانی ٢٠ لەسەد و لە ئوستانی کرماشان زیاتر لە ١٧ لەسەد بووە. ئەم ئامارە بە خراپ تر بوونی باروودۆخی ئابووری ئیران، هاوسانی ئابووری و بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆڕۆنا قەیراناوی تر بووە.