کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

ڕاگوێزرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

ڕاگوێزرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕ، “ئومید مستەفا پوور”، چالاکی مه‌ده‌نی خەڵکی شاری نەغەدە، کە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، گواسترایەوە بۆ زیندانی شاری نەغەدە.

ئومید مستەفا پوور، چالاکی مه‌ده‌نی ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم لە شاری نەغەدە دەستبەسەر و پاش پشکنینی ماڵەکەی و زەوت کردنی هەندێک لە کەلوپەلە شەخسییەکانی، گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، له‌ هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له‌ به‌ر ده‌ستدا نییه‌.