له ئێستادا سێ هه‌فته له دهستێپكی قۆناغی نوێی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په تێپه‌ڕ بووه. ئه‌وان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر نووسینگه و حه‌ساری شیركه‌ته‌وه ده‌ستیان پێكرد و له ئێستادا چه‌ندین ڕۆژه كه مانگرتنه‌كه‌یان بردووه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. ئه‌وان له‌م قۆناغه‌دا، گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر سۆننه‌تی مانگرتنی پاییزی ٩٧ی خۆیان. پاراستنی یه‌كگرتوویی و ڕۆیشتن بۆسه‌ر شه‌قامه‌كان و بڕیاردانی به‌كۆمه‌ڵ چه‌ند نموونه‌یه‌كن له‌م سوننه‌تانه. ئه‌م قۆناغه له مانگرتن، له باروودۆخێكی تایبه‌تدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. توند بوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و فهلاكهتی گشتی، بڕیاری دژه مرۆیی شۆرای باڵای كار سه‌باره‌ت به ئاستی لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كان، بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و بێكهفایهتیی به‌رپرسان له كۆنتڕۆڵ كردنیدا و هه‌روه‌ها تووش بوونی ده‌یان كرێكاری هه‌فت ته‌په به كۆرۆنا، دادگایی كرانی ئۆمێد ئه‌سه‌دبه‌یگی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌فت ته‌په وه‌ك تۆمهتباڕی سه‌ره‌كیی په‌روه‌نده‌ی ٢١ كه‌سیی “گه‌نده‌ڵیی ماڵی“، له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ن. كرێكارانی هه‌فت ته‌په له جه‌رگه‌ی ئه‌م باروودۆخه‌دا هه‌م پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و برسیه‌تی به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه و هه‌م نیگه‌رانی سڵامه‌تی هاوكارانی نه‌خۆشیان بن و هه‌م پێویسته وشیارانه تاكتیك و ناكۆكینانهوهی خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و هه‌م بۆ ساتێكیش له داخوازیه‌كانیان پاشگه‌ز نه‌بن. ئه‌وان به‌رده‌وام له به‌یانییه‌كانی سه‌ندیكای هه‌فت ته‌په‌دا، له وته‌ی نوێنه‌رانی بوێر له كۆبوونه‌وه‌كانی حه‌ساری شیركه‌ت و له جه‌ره‌یانی ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی ئێستایان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش، خواسته‌كانیان هێناوه‌ته‌وه گۆڕێ. پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، دایمی بوونی قه‌راردادی كرێكارانی نهیبڕ و گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاری كرێكارانێك كه قه‌رارداده‌كانیان دووباره نه‌كراوه‌ته‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركاری ده‌ستبه‌جێی هاوكارانی ده‌ركراویان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی هه‌فت ته‌په، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ته دزراوه‌كان به كرێكاران، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئۆمێد ئه‌سه‌دبه‌یگی، له زۆمره‌ی ئه‌م داخوازیانه‌ن.
كرێكاران ئه‌م داخوازیانه‌یان هه‌موو ڕۆژێ له كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان له “سه‌نگه‌ر” دووپات ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ڵبژاردنی ووشه‌ی سه‌نگه‌ر، ده‌ربڕینی ئاشكرای شه‌ڕێكی چینایه‌تییه. ئه‌گه‌ر خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌ت له سه‌نگه‌ری تاڵان و سه‌ركوت كردنی كرێكاران دان، كرێكارانیش، له سه‌نگه‌ری خۆیانه‌وه بۆ وه‌دی هێنانی خواسته‌كانیان به‌شه‌ڕ دێن. ئه‌م سه‌نگه‌ره بۆ كرێكاران، شوێنێكه كه تێیدا، ئیراده‌ی به‌كۆمه‌ڵ، هێزی چینایه‌تی و توانای خه‌باتكاریی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. “سه‌نگه‌ر“، شوێنێكه كه كرێكاران لێی كۆده‌بنه‌وه و به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش بڕیار ده‌ده‌ن. ئه‌م سه‌نگه‌ره فێرگه‌ی كرێكارانه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی خه‌باتی چینایه‌تی و مه‌یدانی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌سلێكی نوێیه له ڕێبه‌رانی كرێكاری كه به پێشڕه‌و بوونی خۆیان، هه‌فت ته‌په‌یان كردووه‌ته هێمای مافخوازیی چینی كرێكار. له‌خۆڕا نییه كه “ناوه‌ندی ئه‌نجومه‌نه‌كانی كرێكارانی بیناسازیی كوردستان” له په‌یامه‌كه‌ی خۆیاندا ڕووبه كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕایانگه‌یاند كه “با هه‌موو دونیا بزانێ كه چینی كرێكاری ئێران، مانگرتن و مافخوازییی هه‌فت ته‌په به‌ته‌نیا ناهێڵێته‌وه. ئه‌مڕۆكه، ملیۆنان كرێكار له هه‌زاران ناوه‌نده‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه، له سه‌نعه‌تی نه‌وت و ماشێن سازیه‌وه تا مه‌عده‌ن و كارگه‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆیان له مانگرتنی هه‌فت ته‌په‌دا ده‌بیننه‌وه و له‌م مانگرتنه هێز وه‌رده‌گرن و دڵیان بۆ سه‌ركه‌وتنی لێده‌دا“. ئه‌م ڕستانه، ده‌ربڕینی پێزانینی به‌شێك له چنیی كرێكاری ئێرانه نیسبه‌ت به به‌شێكی دیكه و هاوكات ڕاده‌ی گرینگ بوونی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌مان له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری‌دا پێ نیشان ده‌دا.
ئه‌گه‌ر له مانگرتنی پاییزی ٩٧دا، ئیسماعیل به‌خشی وه‌ك یه‌كێك له ڕێبه‌ران و نوێنه‌رانی بوێری كرێكارانی هه‌فت ته‌په، به وته‌كانی سه‌ر سه‌كۆی له شاری شووش، ڕاده‌یه‌كی زۆری له وشیاری چینایه‌تیی نیشان دا و ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆریشی به‌خاتری ده‌ڕبرینی ئه‌م وتانه‌ی چێشت، به‌ڵام بۆ ساتێكیش پاشه‌كشه‌ی نه‌كرد، ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر و یوسف بههمهنین كه “دادگا“ی ئه‌سه‌دبه‌یگی ده‌كه‌نه مه‌یدانی ئیدیعانامه‌ی كرێكاران دژبه ئه‌سه‌دبه‌یگی و ده‌زگای سه‌ركوت. ئۆمێد ئه‌سه‌دبه‌یگی هه‌روه‌ك هه‌موو سه‌رمایه‌داره‌كانی دیكه، بێشه‌رمانه، كرێكاران به تێكده‌ری چه‌رخه‌ی به‌رهه‌مهێنان پێناسه ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات كه گۆیا ژماره‌یه‌ك له كرێكاران ڕێگه‌یان نه‌داوه كاری ئه‌م شیركه‌ته به‌رده‌وام بێت و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان. به‌ڵام یوسف به‌همه‌نی له ده‌رفه‌تێكی چه‌ند ده‌قیقه‌یی دا ڕووله قازی ده‌ڵێ: “من كرێكارێكی هه‌فت ته‌په‌م و به هه‌زار هه‌زار وه‌رگرتن له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، هه‌زار كیلۆمیترم بڕیوه و خۆم گه‌یاندووه‌ته ئه‌م دادگایه، تا ببمه ده‌نگی كرێكاران. له‌و كاته‌وه كه كه‌رتی تایبه‌ت ڕووی لێره كردووه، بێجگه‌له فه‌لاكه‌ت و به‌دبه‌ختی و نهكبهت هیچ ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌ی نه‌بووه”. هه‌روه‌ها له درێژه‌دا ده‌شڵێ: ” ئاغای قازی، بۆچی منی كرێكار كاتێك داوای مافی خۆم ده‌كه‌م پهرهوهندهم بۆ ساز ده‌كه‌ن و جلوبه‌رگی بهندكراوانم له‌به‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئۆمێد ئه‌سه‌دبه‌یگی به‌و هه‌مووه گه‌نده‌ڵیه‌وه، كۆت و شه‌ڵواری له‌به‌ر كردووه و قیت به‌ڕێگا داده‌ڕوا. كه‌ی ئه‌وه عه‌داڵه‌ته”. به‌شداری كردنی ئه‌م دوو نوێنه‌ره‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له جه‌ره‌یانی موحاكمه‌ی به‌ڕێوه‌به‌راندا، به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌و كێشمه‌كێشانه‌ی كه بانده‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌م په‌روه‌نده‌یه هه‌یانه، نیشانی ده‌دات كه هه‌موو ڕهشبگیریهكانی نێوان دوو قۆناغی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، ده‌ركردن و به‌ربه‌ست نانه‌وه بۆیان، نه‌یتوانیوه وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی ئه‌م كرێكارانه دابه‌زێنێ و هه‌ر ئه‌وه‌ش ڕه‌نگبێ گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌دیی بێت كه پێشڕه‌ویی ئه‌م كرێكارانه‌ی مه‌یسه‌ر كردووه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه كه كرێكارانی هه‌فت ته‌په له شه‌ڕێكی نایه‌كسان دان. به‌ره‌یه‌كی ئه‌م شه‌ڕه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناكۆكیه‌كانی نێوانیان، چینی سه‌مایه‌دار و ده‌وڵه‌ته، به‌ره‌یه‌كی دیكه‌شی ٥ هه‌زار كرێكاری هه‌فت ته‌په‌یه كه به‌خاتری مان و نه‌مانیان به‌شه‌ڕ دێن. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م شه‌ڕه به‌شێكه له خه‌باتی چینایه‌تیی له كۆمه‌ڵگادا كه به چاره‌نووسی گشت چینی كرێكار و ملیۆنان مرۆڤی په‌راوێزخراو، په‌یوه‌ندیی هه‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان، متمانه به‌خۆیی كرێكاران زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه چینی كرێكار له قامه‌تی ڕێبه‌ری كۆمه‌ڵگادا ده‌ركه‌وێ، له به‌رامبه‌ردا بێگومان، شكسته‌كه‌شی، چینی سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر چینی كرێكار هارتر ده‌كات. ڕێك لێره‌دایه كه په‌یامی ناوه‌ندی ئه‌نجومه‌نه‌كانی كرێكارانی بیناسازیی كوردستان، ڕووبه كرێكارانی هه‌فت ته‌په گرینگی هه‌یه، كاتێك كه ده‌ڵێن: “ئێمه كرێكاران و وه‌ستاكارانی بیناسازی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه به‌شێك له‌و خه‌باته‌ین، سه‌ركه‌وتن له هه‌فت ته‌په به‌سه‌ر كه‌وتنی خۆمان و گشت چینی كرێكاری ئێرانی ده‌زانین. ئێمه هه‌موو توانای خۆمان له قاڵبی كه‌مپه‌ینی پشتیوانی و سندووقی ماڵی بۆ مانگرتنی نه‌یشه‌كه‌ر، ده‌خه‌ینه كار“.