له جه‌رگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رینی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران، له‌ناو دژوارترین باروودۆخی كار و بژێوی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و هه‌ژار، كۆماری ئیسلامی، خه‌ریكی خۆئاماده كردنه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ئێران. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و به‌ندكراوان، ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام و زیندانی درێژماوه، ئێعدامی به‌نهێنیی به‌ندكراوانی سیاسی، توند كردنه‌وه‌ی گوشاری سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی له زیندان، وه‌به‌ر شهللاق دانی كرێكارانی مافخواز، ده‌ركردنی ڕۆژنامهنیگارانی سه‌ربه‌خۆ، سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تیه مه‌ده‌نیه‌كان، ته‌یاركردنی هێزه نیزامی و ئینتزامیه‌كان به ئامرازی مۆدێڕنی سه‌ركوت، ئه‌وه‌مان پێ نیشان ده‌دات كه كۆماری ئیسلامی، له گۆڕانكاریه‌كانی به‌ره‌وڕووی نیگه‌رانه و له‌وه‌ش واوه‌تر، سه‌رلێشێواو و تۆقاوه. له ماوه‌ی سێ حه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌یان كه‌س له كوردستان و باقیی شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران به تۆمه‌تی چالاكیی سیاسی و مه‌ده‌نی، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و به‌رده‌وام به ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان زیاد ده‌بێ. كۆماری ئیسلامی زیندانه‌كانی به هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی، ڕۆژنامهنیگاران و هه‌واڵنێران، ژنان، خوێندكاران و موعه‌لیمانی خه‌باتكار، چالاكانی ژینگه‌پارێز، پارێزه‌ران، مافناسان و باقیی چالاكانی مه‌ده‌نی، ته‌نیوه. ئه‌م كرده‌وه دژه مرۆییانه‌ی ڕژیم ده‌رخه‌ری ترس و نیگه‌رانییه له نزیك بوونه‌وه‌ی له كۆتایی ته‌مه‌نی پڕ له تاوان و جه‌نایه‌تی.
نوێترین جه‌نایه‌تی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ئێعدامی هیدایه‌ت عهبدوڵڵاپووره. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ئه‌گه‌ری ئێعدام كردنی ئه‌و سێ لاوه‌ی كه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و هه‌روه‌ها ٨ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ٩٦ و ٩٨ له ئیسفه‌هان كه “مفسد فی الارض” ڕاگه‌یه‌ندراون، له ئارادایه. داسه‌پاندنی ئه‌م گوشار و ڕهشبگیریانه، له حاڵێكدایه كه، ئابووریی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر لێواری داڕمانه. هه‌ژاری و بێكاری و گرانی و باروودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشتووه. پتر له ٧٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین و ٥٠ له‌سه‌دیان له هه‌ژاریی تۆخدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. وه‌ها باروودۆخێك بووه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئازاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، بێ ماڵ و حاڵی، له‌ش فرۆشی و ئێعتیاد. بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ژانێكه له‌سه‌ر ژانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه. كۆماری ئیسلامی خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشیه به حاڵی خۆی ڕه‌ها كردووه و به كه‌مته‌رخه‌میه‌وه، ده‌ڕوانێته چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی ژماره‌ی تووش بووان و قوربانیانی ئه‌م نه‌خۆشیه. له ئێستادا باس له تووش بوونی ١٨ ملیۆن كه‌س به‌م نه‌خۆشیه ده‌كرێت. به‌ڕاستی ئه‌وه‌یكه ئێستا له جه‌ره‌یان دایه، كاره‌ساتێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی دڵته‌زێن و به‌ته‌واو مانایه.
پانتایی ئه‌م كاره‌ساته له په‌نا باروودۆخی دژواری گوزه‌ران، تا ڕاده‌یه‌كه كه ڕژیم چیتر ناتوانێ له ڕێگه‌ی ئامرازی سه‌ركوت و توقاندن و به خولقاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی و نیزامی، كۆمه‌ڵگا چاوترسێن بكات. له هه‌ر شوێنێك گوشار و سته‌م و چهوسانهیهك هه‌بێت، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی به‌رز بووه‌ته‌وه. له ڕاستیدا، كرده‌وه‌ی سهركوتگهرانه و نیگه‌رانیی ڕژیم له سه‌رهه‌ڵدانی ئاخێزیهكی چاره‌نووس ساز و ڕووخێنه‌ر، له خۆڕا نییه. خه‌باتی كرێكاران و خه‌ڵكی ناڕازی دژبه ڕژیمی ئیسلامی و بۆ ده‌ركێشانی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان له ژێر چنگی ئه‌م ڕژیمه، وێڕای بوێری و پهیگیربوونیان، له‌ئارا دایه. توندوتیژی و سه‌ركوت، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و زیندان نه‌یتوانیوه پاشه‌كشه به جه‌ماوه‌ری خه‌باتكار بكات. كه‌وابوو ته‌وه‌ره‌كه له‌سه‌ر له ئارادابوونی ناڕه‌زایه‌تی و خه‌بات نییه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگ كردن و پێكه‌وه په‌یوه‌ند دانیانه. ئه‌مڕۆ ئیتر ڕژیم نه هیوای به فریودانی خه‌ڵك ماوه و نه ده‌یهه‌وێ و نه ده‌شتوانێ خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی دابین بكات. بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێستا به گرتنه‌به‌ری گه‌لێك تاكتیكی نوێ، به ڕێكخستن و یه‌كگرتوو كردنی ڕیزه‌كانی خۆیان، به به‌هێز كردنی پێگه‌ی ڕێبه‌رانی كارامه و به‌بڕشت، ئاسۆی ڕزگار بوون له چنگ ئه‌م ڕژیمه‌یان ڕووناك كردووه. لێره‌دا و له‌ناو دڵی ئه‌م بزووتنه‌وانه‌دا، باڵاترین شێوه‌كانی هاوپشتی و مرۆڤدۆستی پایه‌ڕێژی ده‌كرێن. له یه‌ك كه‌لامدا، هه‌نگاو به هه‌نگاو، باروودۆخی ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه دابین ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێداویستیه‌كانی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگای ئازاد و به‌رابه‌ر و خۆشبژێوی دواڕۆژ، ئاماده ده‌كرێت. ڕژیمی ئیسلامیش مه‌ترسیی ڕاسته‌قینه لێره‌دا ده‌بینێت و هه‌ر بۆیه هه‌وڵی پێشگرانه‌ی خۆی له ئێستاوه ده‌ستپێكردووه.
ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا ڕژیم توانیبووی كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام له ناوه‌وه‌ی زیندانه‌كانه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا بگوازێته‌وه و خه‌ڵك نوقمی ترس و دڵه‌ڕاوكێ كات، ئه‌مڕۆ ئه‌وه گڕوتینی خه‌باتی ستهملێكراوانی ناو كۆمه‌ڵگایه كه به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی زیندانه‌كان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و وره‌ی خۆڕاگریی له به‌رامبه‌ر وهحشیگهریهكانی مه‌ئموورانی كۆماری ئیسلامی به‌رز كردووه‌ته‌وه. با هه‌موو هێز و ئیمكاناتی خۆمان بۆ ڕزگار كردنی ئه‌و مرۆڤه سه‌ربه‌ست و خه‌باتكارانه‌ی كه له ژێر چنگی خوێنڕێژانی كۆماری ئیسلامی دان، به‌كار بێننین و خواستی سه‌ره‌تایی “ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی” به‌سه‌ر ئه‌م ڕژیمه‌دا بسه‌پێنین.
به‌هێز بوونی بزووتنه‌وه پایه‌داره‌كان، درێژه‌ی كار و جێكهوتوویی كۆمه‌ڵایه‌تیی، كلیلی به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ڕژیمه. به‌ڵام به‌هێز بوونی ئه‌م بزووتنه‌وانه، پێگه‌یه‌ك نییه كه خۆی له خۆیدا دابین بێت. لێره‌دا، ده‌ور ونه‌خشی ڕه‌وتی ڕادیكاڵ، ڕێبه‌ڕانی به‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌حه‌لی ، ڕێكخراو و ناوه‌نده كرێكاری و جه‌ماوه‌رییه‌كان چاره‌نووسی بزووتنه‌وه‌كان، دیاری ده‌كه‌ن. كه‌وابوو، ئه‌م بزووتنه‌وانه كه پشتیان به ئه‌زموونی ڕابردوو، به وشیاری و به پێشڕهوانیان به‌ستووه، هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و پێش ده‌ڕۆن و له‌گه‌ڵ هه‌ر پێشڕهویهك دهستكهوتنهكانی خۆیان جێگیر ده‌كه‌ن. ئه‌م بزووتنه‌وانه یه‌كگرتوویی خه‌باتكارانه جێدهخهن و سه‌ره‌نجام به حه‌ره‌كه‌تی وشیارانه و تاكیتیكی گونجاو و بیرلێكراوهی خۆیان، ڕێگا بۆ ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ریی هاوكات و سه‌رتاسه‌ری خۆش ده‌كه‌ن و ده‌زگای سه‌ركوتی ڕژیم زه‌وینگیر ده‌كه‌ن.