کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی دووهه‌می كۆرۆنا له‌ زیندانی ورمێ

سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی دووهه‌می كۆرۆنا له‌ زیندانی ورمێ4

سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی دووهه‌می كۆرۆنا له‌ زیندانی ورمێ4

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەپۆلی دووهەمی ویرووسی کۆرۆنا لە ناو زیندانی ورمێ دەستی پێکردووە و جێگری بەرپرسی زیندانیش تووشی ویرووسی کۆرۆنا بووە و بێهداری ئه‌م زیندانه‌ تەنیا دەرمانی هێورکەرەوە بە نەخۆشەکان دەدا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی هەینی نزیکەی ٢٠٠ بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندی ١٤ زیندانی ورمێ کە کۆخە و هێماکانی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنایان بووە، سەردانی بێهداری زیندانیان کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پزیشک و پەرەستارەکانی بێهداری زیندان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و بە بەرپرسانی زیندانیان ڕاگەیاندووە کە ئێمە ناتوانین پشکنین بۆ ئەو ژمارە زۆرە بکەین و تەنیا دەتوانین ڕۆژان  پشکنین بۆ ٢٠ کەس ئەنجام بدەین. ئەو سەرچاوەیە لە درێژه‌دا ڕاشیگه‌یانووده‌: کە بێهداری زیندان هیچ دەرمانێکی نییە و تەنیا دەرمانی هێورکەرەوە بۆ نەخۆشەکان دابین دەکات.