به پێی ڕاپۆرتهكان، سوهەیلا حیجاب، پارێزەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان کە ماوەی پێنج ساڵەی حوکمی زیندانهكهی لە زیندانی قەرچەکی وەرامین تێپەڕ دەکات، تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و دۆخی تهندرووستیی نالهبار ڕاگهیهندراوه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، سوهەیلا حیجاب لە ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانە مانی لە خواردن گرتبوو و لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن بەرپرسانی زیندانهوه کەوتبووە بەر لێدان و کوتان. شایانی باسه، ناوبراو پێشتر به چەندین تۆمەتی وەک “پڕووپاگەندە دژی نیزام”، “كۆبوونهوهی نایاسایی”، “تێکدانی بیروڕای گشتی بە مەبەستی ئاژاوە نانەوە”، “دروستکردنی گرووپ بۆ داکۆکی لە مافی ژنان” و “داوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم و گۆڕینی یاسای بنەڕەتیی ئیران” سەرجەم حوکمی ١٨ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرابوو.