بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، بەهۆی داڕمانی کانزایەکی بەردی خەڵووز لە یەکێک لە گوندەکانی شاری گیلان غهربی سەر بە ئۆستانی کرماشان کرێکارێک گیانی لە دەستدا و شەش كرێكاری دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ لە ئەنجامی داڕمانی کانزای بەردی خەڵووزی بیتومین لە گوندی “سەرتیتان”ی شاری گیلان غهرب، کرێکارێک بە ناوی “جەواد سابتی” گیانی لە دەست داوە و شەش کرێکاری دیکە بە ناوەکانی “محەممەد مەلەکی، عەباس شاوەلیان، موسلم مۆرادی، ئەکبەر مۆنفەرد، محەممەدڕەزا شەکەری و کەیومەرس نەجەفی” بریندار بوون. شایانی باسه، دۆخی تەندروستی دوو کەس لە قوربانییەکانی ئەم ڕووداوە ناجێگیرە و بە کۆپتێر گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان .جێگهی ئاماژەیە، نەبوونی کەرەستەی ستاندارد و پێویستی کار کردن و کەمتەرخەمی خاوەن کار لە ئاست ئەمنییەتی گیانی کرێکاران، هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوانەیە کە ساڵانە بە دەیان حاڵەتی هاوشێوە لە شارەکانی ئێران ڕوودەدا و کرێکاران دەبنە قوربانی.