ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌درێژه‌ی ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان له شاره‌كانی كوردستان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی نه‌غه‌ده و مهاباد له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری نەغەدە، چالاکێکی سیاسی و مەدەنی ئەو شارەیان بە ناوی “ئومید موستەفا پوور”، لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کردووه. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “گۆگتەپە”ی مهاباد بە ناوی “ڕێبوار پادەست”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئه‌م دوو هاووڵاتییه، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی چوارشەممەش سێ هاووڵاتیی بە ناوه‌كانی “سۆران نەسیری” خەڵکی گوندی گۆگتەپە، “سۆران موختاری فەر” خەڵکی گوندی حاجی خۆش و “ئومید عەباسی” خەڵکی گوندی ئیندرقاشی سەر بە مهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.