ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ، لقی ٢ی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆی بە ناوی “مەحیەدین تازە وارد” بە ئێعدام و ٦ هاووڵاتیی دیکە بە ٣٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم كرد.
بەپێی ئەو حوکمە، “مەحیەدین تازە وارد” خەڵکی شاری شنۆ بە تۆمەتی “مەحاربە” بە ئێعدام، “عەبدولسەلام مەردان” خەڵکی شنۆ، بە ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری، “حیسام محەممەدی خاجلوو” خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری، “نیزام نادری” خەڵکی شاری بۆکان بە ههمان تۆمەت بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری، “عەلیڕەزا فەتاح مورادی” خەڵکی بۆکان بە ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری، “جەلال ڕۆستەمی نەوروزلوو” خەڵکی مهاباد بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری و “ڕەحمەت نسوحی” خەڵکی مهاباد بە ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراون. شایانی باسه، “مەحیەدین تازە وارد” لە زیندانی ورمێدایە و ٦ هاووڵاتییەکهی دیکە بە دانانی وهسیقه و به شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کراون.