ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوو به‌ندكراو له زیندانه‌كانی سنه و نه‌غه‌ده كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، مه‌ترسی ئێعدام‌یان له‌سه‌ره.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “محه‌ممه‌دعه‌زیز مه‌حموودی” دانیشتووی گوندی دزڵی سه‌ر به شاری مه‌ریوان و “كامیل قادری ئه‌قده‌م” دانیشتووی شاری نه‌غه‌ده ساڵی ٩٧ به تۆمه‌تی كوشتن به شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری سنه، به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. شایانی باسه، حوكمی ئه‌م دوو كه‌سه له‌ئه‌گه‌ری وه‌رنه‌گرتنی ڕه‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا له‌م دوو زیندانه به‌كرده‌وه ده‌ردێت.