کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ورمێ

كوژران و برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ورمێ3

كوژران و برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ورمێ3

ئێوارەی ڕۆژی شەممە هێزەکانی ڕژیم لە سنووری ورمێ، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان دایە بە دەسڕیژی گوللـە و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانە، دوو کوڵبەر کوژران و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “سالم سلێمان ‌‌نژاد” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری سیلوانا و “تەیب” خەڵکی ناوچەی شەپیرانی سەڵماس گیانیان لەدەست داوە. هەروەها كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ به‌ ناوی “داوود مەجیدیان” خەڵکی شاری سیلوانا به‌ سه‌ختی برینداربووه‌.