ئه‌ندامانی ته‌عاونی مه‌سكه‌ن “مێهر”ی سنه، ڕۆژی شه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕاده‌ست نه‌كرانی ماڵه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ڕێگاوبانی ئه‌مشاره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان كه پێشتر له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی ١٤٤ واحێدی مه‌سكه‌نی مێهر “ئه‌رغوان زاگرۆس” له ویلاشار، كاربه‌ده‌ستان له ڕاده‌ست كردنی ئه‌م واحیدانه كه پێشتر له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌م ته‌عاونییه كڕدراوه، خۆ ده‌بوێرن.