کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ندكراوێك به‌ بێ مافی مه‌ره‌خه‌سی

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ندكراوێك به‌ بێ مافی مه‌ره‌خه‌سی

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ندكراوێك به‌ بێ مافی مه‌ره‌خه‌سی

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هه‌نگاو، بەندکراوێکی سیاسی کە لە زیندانی ناوەندیی شاری ئەردەبیل ڕاگیراوە، سەرەڕای تێپەڕینی دوو ساڵ لە ماوەی حوکمەکەی هێشا مافی مرەخەسی پێ نەدراوە و بۆ بەندی نیزامی ئەو زیندانه گوازراوەتەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “حەسەن جووجە گەڵونی”، خەڵکی شاری پیرانشار کە لە دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل ڕاگیراوە، هه‌روا لە مافی مه‌رەخەسی بێبه‌رییه‌. ناوبراو رۆژی شەممە ٢٩ی مانگی گوڵانی ٩٧ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٢٥ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعاتی سپا ڕاگیرابوو. دواتر له‌ ڕێكه‌وتی ٢٣ی جۆزەردانی ٩٧، گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل و تا ئێستا لە مافی مه‌رەخەسی بێ بەش بووە.