به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی شاری ماکۆ له ئۆستانی ئازهربایجانی غهربی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، شەوی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕ، هێزەکانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی گوندی “سگریک” سەر بە شاری ماکۆ تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “قاسم سەرباز”گیانی لهدهستدا. جێگهی ئاماژهیه، لە ماوەی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لانیکەم ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٨ کەسیان گیانیان لە دەست داوە. لە کۆی ئەو ٣٠ حاڵەتە ٢٨ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم و توركییه و ٢ حاڵەتیش بە هۆی تەقینەوەی مین بووە.