ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕ، “هاجەر سەعیدی”، چالاکی ژنان، پاش ١٨ ڕۆژ لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە دانانی وهسیقه ئازاد کرا.
ناوبراو لە دەیەمین ڕۆژی دەستبەسەرکرانیدا بۆ بەندی “نسوان”ی زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگوێزرابوو. شایانی باسه، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئهو چالاكه مهدهنییه، بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو.جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو لە سهروبهندی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.