به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له شاری سلێمانی، کارمەندانی هاتوچۆ و تەندروستی و مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەران و هاووڵاتییان دژبه کەمکردنەوەی مووچه دەستیان دایه كۆبوونه‌وه.
لەم بارەیەشەوە، کارمەندێکی هاتوچۆ رایگەیاند كه “ئێمه بۆ رۆژی حەوتەمە وەک کارمەندانی هاتووچۆ خۆپیشاندان دەکەین، تاوەکو دوێنێ به‌خاتری نەدرانی موچەكانمان بوو، بەڵام ئەمڕۆ دژبه کەمکردنەوەی موچە ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕین و خوازیاری ئه‌وه‌ین كه هیلاکبوونی ئێمە لەبەرچاوبگیرێت و دەست بۆ مووچه‌كانمان نه‌به‌ن”. شایانی باسه، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه له كاتێكه‌وه ده‌ستی پێكرد كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو كه مووچەی مانگی فێوریه‌ی ئەمساڵ، بە ڕێژەی ٢١ له‌سه‌د له سەرجەم فەرمانبەران کەمدەکرێتهوه.