کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری پیرانشار

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری پیرانشار

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری پیرانشار

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار، لاوێکی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار هەڵیان کوتایه‌ سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی پەسوێ بە ناوی “مستەفا سابری” و کوڕەکەیان بە ناوی “ئەحمەد سابری” دەستبەسەر کرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەحمەد سابری ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممەی پاره‌كه‌ش، وێڕای باوکی و چوار کەسی دیکە بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا حەسەن زادە، محەمەد ئیبراهیم زادە، سەلام بازرگانی و محەممەد ڕەسووڵ ئەلیاسی” دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سەرەڕای تێپەڕینی چوار مانگ به‌سه‌ر دەستبەسەرکرانی  “سەلام بازرگانی و محەمەد ئیبراهیم زادە” چارەنووسیان نادیارە و هێشتا بنەماڵەکانیان نازانن کە لەکوێ ڕاگیراون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هیزە ئەمنییەکان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، “ئیبراهیم شووریانی” بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی “دەنگی خەڵکی بانە”یان دەستبەسەر و پاش ڕۆژێک لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی وه‌سیقه‌ و هەتا کاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییەکەی ئازاد كردووه‌.