کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

له‌قاودانی “عه‌داڵه‌تخوازیی ڕیاكارانه‌” له‌ لایه‌ن كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

42923527 303

42923527 303

ڕۆژی پێنجشهممه٢٩ی جۆزهردان لهچوارومین ڕۆژی مانگرتندا، كرێكارانی ههموو بهشهكانی شیركهتی نهیشهكهری ههفت تهپه، سهرهڕای مهترسیی تووش بوون بهنهخۆشیی كۆرۆنا، بۆ پهیگیریی خواستهكانیان ناچار بوون لهبهرامبهر بهڕێوهبهرایهتیی شیركهت دهست بدهنهكۆبوونهوه‌. ئهم مانگرتنهكهڕۆژی دووشهممه٢٦ی جۆزهردان وێڕای بهشداریی كرێكارانی بهشهكانی كهشاوهرزی و سهنعهتی دهستیپێكرد، پهرهی سهند و لهئێستادا كرێكارانی باقی بهشهكانی دیكهی ئهم شیركهتهشلهوانهكرێكارانی ڕهسمی و قهراردادی، دامهزراو و ڕۆژمزد، تێیدا بهشدارن. یهكێك لهخواستهكانی كرێكاران لهم مانگرتن و ناڕهزایهتیهدا، پێدانی حهقدهستهدواخراوهكانیانهلهلایهن خاوهنكارهوه‌. ئهوان لهدهستپێكی ئهمساڵهوهحهقدهستیان پێنهدراوه‌. كرێكاران ههروهها لهئاست بایهخ نهدانی خاوهنكاری دز بهخواستهكانیان، لابردنی مهزایای عۆرفی و نهدرانی حهقی بیمهلهلایهن خاوهنكارهوهبهسازمانی تهئمینی ئیجتماعی، كهگهلێك كێشهی بۆ خوڵقاندوون، ناڕازین. لهم ناڕهزایهتیانهدا كرێكاران بهوتنهوهی درووشمی وهك: “كرێكاری ههفت تهپهین، برسین برسین، بهدهنگی زوڵاڵی ناڕهزایهتیی خۆیان، باروودۆخی فهلاكهتباری ژیانیان بهدهوڵهت و خاوهنكار ڕادهگهیهنن. بهڵام بهزانیاریهییهك كهلهسهر حكوومهت و خاوهنكار ههیانهو بهئاگاداربوون لهماهیهتی دژهكرێكاریی حكوومهتی ئیسلامی، داخوازیی كرێكاران لهچوارچێوهی خواستی پیشهیی دا نامێنێتهوهو داخوازیی چینایهتی و سیاسیش دێننهگۆڕێ. بۆ نموونه، كرێكاران بۆ جارێكی دیكه، خوازیاری ههڵوهشاندنهوهی بهشی خسووسی بوون لهشیركهت دا. لهبهر ئهوهیكهخسووسی كردنی شیركهتی ههفت تهپه، باروودۆخ و ئهمنیهتی پیشهیی كرێكاران، ڕۆژ لهدوایڕۆژ زیاتر دهخاتهمهترسیهوه‌. یان ئهوهیكهیهكێك لهخواستهكانی كرێكاران لهدادگای ڕژیم، وهك ههوڵێكی خێرا، ئهوهیهكهلهپارهبلۆكهكراوهكانی دهستهی بهڕێوهبهرانی شیركهتی نهیشهكهری ههفت تهپه، حهقدهستی دواخراوی كرێكاران بدهن. بهڵام ههتا ئێستا نههیچكام لهكاربهدهستانی ڕژیم و نههیچ بهرپرسیهكی شیركهت، نههاتوونهناو كرێكارانهوهو نیسبهت بههیچ یهك لهخواستهكانی كرێكاران، كاردانهوهیهكیان لهخۆیان نیشان نهداوه‌. كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپه، ههروهها لهئاست ئازاد كردنی ئۆمێد ئهسهدبهیگی، بهڕێوهبهری گشتیی دزی شیركهتی نهیشهكهری ههفت تهپهلهزیندان، ناڕازین كهپهروهندهی ١٨ بهرگیی گهندهڵیهماڵیهكانی لهئێستادا لهكێشمهكێشی باڵهكانی ناو دهسهڵاتدا وهدهركهوتووهو لهئارا دایه‌. ئازادیی ئهسهدبهیگی لهحاڵێكدایهكههاودهستانی ئهو گهندهڵی و دزیانه، لهئێستادا زیندانی كراون.

ڕۆژی پێنجشهممهلهچوارومین ڕۆژی مانگرتنی كرێكاراندا، سهندیكای نهیشهكهری ههفت تهپه،بهبڵاوكردنهوهی بهیانیهیهك، وێڕای پشتیوانی كردن لهخواستی دهستبهجێی كرێكاران سهبارهت بهپێدانی حهقدهستهدواخراوهكانیان، دابین كردنی ئهمنیهتی پیشهیی كرێكاران و گهڕاندنهوهی كرێكارانی دهركراو بۆسهر كار، به‌ “عهداڵهتخوازانی ڕیاكاری دهزگای قهزایی و میدیاكانی ژێردهستیان لهپهیوهند لهگهڵ پهروهندهی دزی و گهندهڵی بهڕێوهبهری گشتی و  باقیی بهرپرسانی شیركهت، هۆشداریان دا. لهم بهیانیهیهدا وێڕای ئهوهیكهڕایانگهیاندووهكهناتوانن كرێكارانی ههفت تهپهلهپهیگیریی خواستهكانیان پاشگهز بكهن، خوازیاری پێڕاگهیشتنی خێرا بهخواستی كرێكاران بوون و وهك ڕێگاچارهیهك پێشنیار كراوه‌: “لهئێستادا كهبهڕێوهبهرانی گهندهڵی ههفت تهپهدادگایی دهكرێن و دهزگای قهزایی بهكهرهستهی ماڵیی ئهوان دهستی ڕادهگات، بهبێ شهرت و مهرج پێویستهحهقدهستهدواخراوهكانی كرێكاران، لهداراییهبلۆكهكراوهكانهوه، بداتهكرێكاران و باروودۆخی دووبارهكردنهوهی دهفتهرچهكانی تهئمینی ئیجتماعیی كرێكاران دابین بكات.

لهبهرامبهر ئهم ناڕهزایهتیانهدا، دست و پهیوهندهكانی خاوهنكار و میدیاكانی دهسهڵات، بهخوڵقاندنی شهڕی دهڕوونی  و بۆ پاشگهز كردنی كرێكاران لهپهیگیریی خواستهكانیان، دهنگۆی بهستن و داخرانی شیركهتی نهیشهكهری ههفت تهپهیان بڵاو كردووهتهوه‌. بهڵام كرێكاران دهستیان خوێندنهوهو ڕایانگهیاند كه‌ “تهسلیمی ئهمجۆرهشانتاژانهنابین. ئێمهخۆمان ئامادهین ههموو بوارهكانی چالاكیی ئهم شیركهتهگهورهیهلهڕێگهی بهڕێوهبهرایهتیی شۆرایی وهئهستۆ بگرێن و بهباشی دهتوانین بهڕێوهی بهرین“. بێگومان ڕاستیهكهشی ههر ئهوهیه‌. ئهوهیكهخاوهنكاری دز و گهندهڵی ههفت تهپهههتا ئێستا ئهنجامی داوه، هیچ شتێك نهبووهبێجگهلهبهتاڵان بردنی ملیاردها دۆلار لهڕێگهی دزی و ڕانتخۆریهوه‌. ههڵبهت لهو ڕێگایهشدا ملیۆنها دۆلاریشی وهك بهرتیل، بهكاربهدهستانی حكوومهتی ئیسلامی داوه‌. تهنیا لهیهك نموونهیدا، ئۆمێد ئهسهد بهیگی بههاودهستی لهگهڵ بهرپرسانی ڕژیمی ئیسلامی یهك ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری لهژێرناوی نۆژنكردنهوهی شیركهتی نهیشهكهری ههفت تهپهلهبانكی ناوهندی وهرگرتووه‌. بهڵام نهتهنیا یهك دۆلاری خهرجی نۆژنكردنهوهنهكردووهبهڵكوو بۆ وهدهست هێنانی داهاتی زیاتر لهبازاڕی قاچاخ و هاوردهكردنی مهواد كهڵكی لێوهرگرتووهو شیركهتی نهیشهكهر و ژیان و گوزهرانی كرێكارانی بهم ڕۆژهگهیاندووه‌.

بهرپرسانی ڕژیمی ئیسلامی،ههتا ئێستا، لههاودهستی لهگهڵ ئهم دز و چهتانه، دهزگا ئهمنی و ئیتلاعاتیهكانیانبۆ سهركوت كردنی كرێكارانی ناڕازی و كهسانێك كهپشتوانیان لێدهكهن، بهكار هێناوه‌. ئهشكهنجهی وهحشیانهی ئیسماعیل بهخشی و سپیدهقولیان و باقیی ههڵسووڕاوانی كرێكاری و وێبڵاگ نووسهكانی لایهنگریان لهلایهن بهكرێگیراوانی ئهشكهنجهدهری ڕژیمی ئیسلامی لهدیفاع لهسهرمایهداران و خاوهنكارانی شارلاتانی ههف تهپه، كهلهئێستادا لهشهڕی نێوان باڵهكانی دهسهڵاتدا، لهنومایشیعهداڵهتخوازیی ڕیاكارانه‌”دا، ڕهوانهی دادگای فهرمایشی كراون، بهناوچاوانی سهرانی جهنایهتكاری كۆماری ئیسلامیهوهیه‌.

بهڵام كرێكارانی ههفت تهپهوهك چۆن ههتا ئێستا نیشانیان داوه، لهمافهكانی خۆیان دیفاع دهكهن و بهقهولی ئیسماعیل بهخشی،مافی خۆیان لهگهرووی سهرمایهداران و دهوڵهتهكهیان دهردهكێشن“. كرێكارانی ههفت تهپهوشیارن. لهئێستادا نهسلێكی نوێ لهههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی كرێكاریان لهدڵی خۆیاندا پهروهردهكردووه‌. كێشهو گرفتی كرێكارانی ههفت تهپه، كێشهوگرفتی كرێكارانی دیكهشه‌‌ لهباقیی ناوهندهكانی بهرههمهێنان و سهنعهتی لهسهرتاسهری ئێران. ههر بۆیهكرێكارانی ههفت تهپهلهلایهن بزووتنهوهی كرێكاری و باقیی بزووتنهوهكۆمهڵایهتیهكانی دیكهوه، لهئاست سهرتاسهریدا، پشتیوانیان لێدهكرێ. ڕهنگدانهوهی ئهم پشتیوانییهلهناڕهزایهتیی كرێكارانی ناوهندهكانی بهرههمهێنان، موعهلیمان، خوێندكاران، خانهنشینان و باقی توێژهستهملێكراو و بێبهشهكانی دیكهی كۆمهڵگادا دهبیندرێ. بێ گومان، بههاوپشتیی چینایهتی و سیاسیی كرێكاران، ههوڵ و پیلانگێڕیهدژهكرێكاریهكانی ڕژیمی ئیسلامیی سهرمایهو خاوهنكارانی سهربهڕژیم شكست دێنێت و سهرهنجام كرێكاران سهركهوتوو دهبن.