کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێكی سیاسیی بۆ شوێنێكی نادیار

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێكی سیاسیی بۆ شوێنێكی نادیار

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێكی سیاسیی بۆ شوێنێكی نادیار

به‌ندكراوێكی سیاسیی خەڵکی بەخشی کوتۆلی شاری خۆی بە ناوی “فیرووز مووسالوو”، ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان، له‌ زیندانی ورمێه‌وه‌ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانباری ٩٨، پاش ٥ مانگ لێپرسینەوە لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ڕاگوێزرابوو. شایانی باسه‌، “فیرووز مووسالوو”، چەند ساڵێک ئەندامی یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووە و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران، دەستبەسەر کرابوو. دەسبەسەرکردنی ناوبراو لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی سپای پاسداران بە بنەماڵەی ناوبراویان ڕاگەیاندبوو کە کوڕەکەیان پاش چەند ڕۆژ لێپرسینەوە ئازاد دەکرێت.