ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەدان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی “محەممەد قادری” بە قهراری وهسیقه لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردان، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانهی ئیدارهی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا. جێگهی ئاماژهیه، “محهممهد قادری” ڕۆژی سێشەممە ١٦ی مانگی گوڵان، وێڕای ٤ هاووڵاتیی دیكهی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “عەلی قادری”، “حیسامەدین پیرانی”، “ئەمیر قادری” و “سەلام خڕی ئاغەڵان”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کران. ئهمه لهكاتێكدایه كه هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.