کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له‌ ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سه‌قز

برگزاری مراسم روز پیشمرگ کومه له در سقز1

برگزاری مراسم روز پیشمرگ کومه له در سقز1

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی جوزردان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی روژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، له ده‌وروبری شاری سه‌قز ڕێوڕه‌سمیه‌كیان به‌ڕێوه‌برد‌  و به درووشمی بژی كۆمه‌ڵه‌  و بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ڕێزیان له‌م ڕۆژه‌ گرت.

هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌، ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك قسه وباس له سر چۆنیه‌تیی  و مێژووی ٣١ی جۆزردان له لایه‌ن یه‌كێك له‌ به‌شداربووانه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و پاشان به درووشمی “بژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌  و بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ” درێژه‌ی بووه‌. شایانی باسه‌، ڕێوڕه‌سمه‌كه پاش چه‌ند كاتژمێر،‌ وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ میوه‌ و شیرینی، له‌ناو خۆشی و شادیی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهاتووه‌.