به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو: هێزه‌كانی سپای پاسداران مانۆڕێكی به‌ربڵاویان له ناوچه‌ی مه‌ریوان له ده‌ورووبه‌ری گونده‌كانی “ئه‌گجه” و “گۆگجه” له كوێستانی چل چه‌مه به‌ڕێوه‌بردووه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه هێزه‌كانی سپای پاسداران چه‌كوچۆڵێكی زۆریان له جۆری تۆپی ١٣٠ و ١٢٠، تانك، زرێپۆش، كاتیۆشا و چه‌ندین چه‌كی قورسی دیكه‌یان به‌ره‌و ناوچه‌ی چل چه‌مه ڕاگوازتووه. شایانی باسه، ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی سپا له‌م ناوچه‌یه بڵاوه‌یان پێكراوه و چه‌ندین هێكتار له زه‌وی و باغاتی خه‌ڵك له‌ناو براوه و ئه‌مه‌ش ترس و نیگه‌رانی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.