کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر كادری ده‌رمانی مه‌ریوان

هه‌ڕه‌شه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر كادری ده‌رمانی مه‌ریوان

هه‌ڕه‌شه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر كادری ده‌رمانی مه‌ریوان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەهۆی کەمتەرخەمیی و نەبوونی کەرەستەی پێشگری لەبەرامبەر ویرووسی کۆرۆنادا، دۆخی کادری دەرمانی نەخۆشخانەکانی شاری مەریوان لە مەترسیی دایە و هەڕەشەی جیدیە بۆ سەر تەندروستیی پزشک، کادری دەرمانی، پەره‌ستار وهەروەها خەڵکی ئەو شارە.

بەپێی زانیارییەکان، چەند کەس لە کادری دەرمانی و پەره‌ستارانی نەخۆشخانەکانی “فەجر” و “بووعەلی”ی شاری مەریوان، وڵامی تاقیکارییەکانیان ئەرینی بووە وتووشی ویرووسی کۆرۆنا بوون. شایانی باسه‌، ئه‌م كه‌سانه‌ لە لایەن بەرپرسانی نەخۆشخانە بە بیانووی کەمیی پێرسۆنێل و ‌هێزی کار، ئیزنی به‌سته‌ری كران و لە قه‌ره‌نتینه‌ ڕاگرتنیان پێنەدراوە و پێیان ڕاگەیەندراوە کە دەبێت ڕۆژانە لەسەر کارەکانیان حازر بن.