به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو هاووڵاتیی خهڵكی شاری كرماشان کە لەکاتی خۆپێشاندانەکانی پاییزی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، بە قهراری وهسیقه له زیندان ئازاد کران.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی داڵاهۆ و دانیشتووی کرماشان بە ناوەکانی “سیرووس عەزیزی و نادر عەزیزی” كه ههر دووكیان برا بوون، بە دانانی وهسیقه له زیندانی دێزڵ ئابادی کرماشان ئازاد کران. ئهم دوو كهسه لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای دوو مانگ ڕاگیران لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی کرماشان، گوازترابوونهوه بۆ زیندانی دیزڵ ئاباد. شایانی باسه، ئهم دوو هاووڵاتییه لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا، لە مافی مهرەخەسی بێبەش کرابوون.