ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٣١ی مانگی جۆزه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه. به‌م بۆنه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی هاوڕێیانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و هه‌موو تێكۆشه‌رانی هۆگری ڕێبازی ئه‌و هێزه ده‌كه‌ین. ٤١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بناغه‌ی ئه‌م هێزه له هه‌ل و مه‌رجێكدا داڕێژرا كه شۆڕشی كۆمه‌ڵانی خوازیاری ئازادی و یه‌كسانی و ژیانی ئاسووده، كۆمه‌ڵگای ئێرانی هێنابووه به‌رده‌م خاڵی وه‌رچه‌رخانێكی چاره‌نووس سازه‌وه. له لایه‌كه‌وه كۆمه‌لانی خه‌ڵكی ئێران به شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری له چنگ دیكتاتۆری پاشایه‌تی ڕزگاریان ببوو و فورسه‌تی ئه‌وه‌یان په‌یدا كردبوو كه نه‌فه‌سێك به ئازادی هه‌ڵمژن و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مۆته‌كه‌ی رژیمێكی كونهپهرست و دژبه ئازادی و مافی ئینسان، به‌سه‌ر سه‌ریاندا ده‌سووڕاوه و خوی بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات ئاماده ده‌كرد. ڕه‌وتی ئیسلامی ئه‌ركی خنكاندنی شۆڕشی ئێرانی وه‌ئه‌ستو گرتبوو. به‌ڵام له كوردوستان، لاواز بوونی ڕه‌وتی ئیسلامی و نفووزی بیروبۆچوون و ڕێبازی چه‌پ و ڕادیكال و سكۆلار، هه‌لومه‌رج و هاوسه‌نگیه‌كی جیاوازی خوڵقاندبوو: كرێكارانی چه‌وساوه‌ی خوازیاری ژیانی باشتر، زه‌حمه‌تكێشانی ڕزگاربوو له كوت و به‌ندی پاشماوه‌كانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی، ژنانی تینووی مافی یه‌كسانی، جه‌ماوه‌ری خوازیاری نه‌مانی سته‌م و هه‌ڵاواردن ، هه‌مووی ئه‌وانه له بزووتنه‌وه‌یه‌كی موقاومه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ریندا، خۆیان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو كه ئاماده‌كاری بو داسه‌پاندنی حوكمی خۆی به‌سه‌ر كوردستانیش ده‌ست پێكردبوو، كۆببوونه‌وه.
له سه‌ره‌تاوه كۆنه‌پارێزانی ناوچه و پاشماوه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی ڕزیو، هه‌وڵیان دا به پشت به‌ستن به ڕژیمی مه‌ركه‌زی جێگا‌و شوێنی له‌ده‌ست چووی خۆیان به ده‌ست بێننه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داروده‌سته‌ی چه‌كداریان پێكهێنابوو و هه‌ڕه‌شه‌یان له زه‌حمه‌تكێشانی هه‌ژاری دێهاتی كوردستان ده‌كرد. بو پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه بوو كه كۆمه‌ڵه بانگه‌وازی زه‌حمه‌تكێشانی لادێی كرد كه له یه‌كیه‌تیی جوتیاران دا كوببنهوه و ڕیكخراو و چه‌كدار، له مافی خۆیان دیفاع بكه‌ن. هاوكات و له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی راسته‌وخۆ و نزیك بوونه‌وه‌ی په‌لاماری كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر كوردستان، بنكه‌كانی فێرگه‌ی كۆمه‌ڵه له باشوور و باكوور بۆ په‌روه‌رده‌كردن و ئاماده كردنی كادره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كه‌وتنه رێ و چوارچێوه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌و تێكوشه‌رانه پێك هات كه ده‌وره‌ی نیزامیی ئه‌و فێرگانهیان تێپه‌ڕ كردبوو. هیزه‌كانی یه‌كیه‌تیی جووتیاران له ژێر به‌ڕێوه‌به‌ڕی و رێنوێنی تێكوشه‌رانی كۆمهڵه‌دا، له مه‌ریوان و دیوانده‌ره و كامیاران و سه‌رده‌شت و بۆكان و مه‌هاباد، ئه‌ركی خۆیان سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێكرد: زه‌ویه‌كانیان به‌سه‌ر جووتیارانی هه‌ژاردا دابه‌ش كرد و بوونه مایه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی داروده‌سته‌كانی چه‌كداری ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كان. سه‌رو دڵ خوش بوونی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش به داهاتوویه‌ك كه ده‌یان هه‌ویست به‌ده‌ستی خۆیان بونیاتی بنێن، پێكهاتنی كه‌ش و هه‌وای دیموكراسی و ئازادیی له كوردستان كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردبووه سه‌نگه‌رێكی پته‌وی درێژه‌ی شوڕش له ئێران، په‌ره‌سه‌ندنی نفووزی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵه و گه‌شه كردنی تواناییه‌كانی له كۆكردنه‌وه و ڕێكخستنی جه‌ماوه‌ردا، كه له چه‌ندین ڕووداوی مێژویی وه‌ك كۆچی مه‌ریوان و مانگرتنی یه‌ك مانگه‌ی شاری سنه بۆ ده‌ركردنی سپای پاسداران له كوردستان، چه‌ك كردنی هێزی كونهپهرهستی ڕزگاری به پشتیوانیی جه‌ماوه‌ر، ڕێپیوانی هاوپشتی به‌ره‌و مه‌ریوان و هیتر دا خۆی ده‌نواند، هه‌مووی ئه‌وانه كه ئاسۆیه‌كی دیكه‌یان بۆ شۆڕشی ئێران له‌به‌رچاو بوو، بۆ ڕژیمی ئیسلامی ته‌حه‌مول نه‌ده‌كرا. هه‌ر بۆیه دوای ماوه‌یه‌ك فریوكاری و ته‌فره‌دان، هه‌موو ده‌رگاكانی گفتوگۆیان، یه‌كسه‌ر داخست و دوای خوڵقاندنی چه‌نده‌ها جنایه‌تی وه‌ك قاڕنی و قه‌ڵاتان، به فه‌رمانی خومه‌ینی له 28ی گه‌لاوێژی ساڵی 1358ی هه‌تاویدا هێرشێكی به‌ربڵاو و وه‌حشیانه‌یان بوسه‌ر كوردستان ده‌ستپێكرد. كۆمه‌ڵه بانگه‌وازی موقاومه‌تی له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریدا ده‌ركرد و خه‌ڵكی كوردستان به پیر ئه‌و بانگه‌وازه هاتن و مێژوی پڕ له هه‌ڵسووكه‌وت و پڕ له ئه‌زموونی 40 ساڵی ڕابردوویان دروست كرد. له‌و كاته‌وه تا به‌ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، هانده‌ری خه‌بات و موقاومه‌ت له به‌رانبه‌ر هێزی داگیركه‌ری كۆماری ئیسلامی دابووه و خۆی له ڕیزی پیشه‌وه‌دا فیداكاری و گیانبازیی بۆ كردووه.
ئاسۆی هێزی پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بو ڕزگاری خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تییه. شۆڕشێك كه به هێزی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش ده‌كه‌وێته ڕێ. وه‌ها شۆڕشێك نه‌ك له‌به‌ر حه‌ز و ئاره‌زووی ئێمه به‌ڵكوو به‌هۆی ناكۆكیه‌كانی بنه‌ڕه‌تی چینایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی ناو كۆمه‌ڵگا به‌رپا ده‌بیت. شۆڕشێك نه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له كهمایهتیهكهوه بۆ كهمایهتیهكیتر، به‌ڵكوو به‌مانای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌روه‌ت و نیعمه‌تی كۆمه‌ڵ و پێكهێنانی ئاڵووگۆڕی بنه‌ڕه‌تی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌وڵ ده‌دات به سه‌همی خۆی هاوسه‌نگیی هێز به قازانجی به‌ره‌ی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له ڕه‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی وه‌ها خه‌باتێكدا، بگۆڕێ و هه‌ل و مه‌رجی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری نزیك كاته‌وه. به‌هۆی چالاكیه‌كانی ئه‌م هێزه‌وه، سه‌ركه‌وتنی نیهایی له خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و دابین كردنی ئازادی و مافی چاره‌ی خۆ نوسین، ئاسانتر و كه‌م ئازارتر مه‌یسه‌ر ده‌بێت.
ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌هۆی هه‌ل و مه‌رجی سیاسی له ئێران و له كوردستانی عێراق، ئه‌و هێزه به پێی سیاسه‌تێكی دیاریكراو چالاكیه‌كی راسته‌وخۆی نیزامی له دژی هێزه‌كانی رژیم بهڕێوهنهبردوه، به‌ڵام به‌رده‌وام خۆی له‌گه‌ڵ رژیمی ئیسلامی‌دا له حاڵی شه‌ڕدا دیوه و هه‌رگیز به‌م هۆیه‌وه ده‌وروجێگای خه‌باتی چه‌كداریی له‌ناو ستراتێژی ئیمه‌دا نه‌چووه‌ته ژێر پرسیار و به‌پیچه‌وانه‌وه، پاراستنی ئه‌و سوننه‌ته و ئه‌و شێوه‌یه له خه‌بات هه‌تا هاتووه زیاتر حه‌قانییه‌ت و پێویستی خۆی نیشان داوه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌ناو جه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ریدا سه‌ری هه‌ڵداوه و ڕۆڵی كاریگه‌ر و شۆڕشگێڕانه‌ی له‌سه‌رجه‌م بواره جۆراوجۆره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان گێڕاوه. ئه‌م هێزه له‌ڕاده‌ی به‌شداری و پشتیوانیی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، هێزی وه‌رگرتووه و حزوور و هه‌ڵسووڕانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان پێویست و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بووه، نه‌ته‌نیا هێزێكی شه‌ڕكه‌ر به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا هێزێكی وشیاریده‌ر، ڕێكخه‌ر و پێشره‌و له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكدا بووه. خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا نه‌سه‌پاندووه، به‌ڵكو تێكۆشاوه كه خزمه‌تیان پێبكات و متمانهبههێزی خۆیان له‌نێو خه‌ڵكدا بسه‌لمێنێ. ئه‌م پێویستییانه‌ی كه پێكهاتنی ئه‌م هێزه‌ی لێكهوتهوه، ئه‌مڕۆكه‌ش هه‌ر له‌ئارادان. هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر پاراستنی باسكی چه‌كداری خۆی پێداگری ده‌كات.
له ساڵیادی ئه‌و رۆژه‌دا یادێك له هاوڕێ خانه‌ی موعینی یه‌كه‌مین پێشمه‌رگه و یه‌كه‌مین گیانهخت كردووی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ین كه ئه‌و رۆژه به‌ناوی ئه‌وه‌وه كراوه.