کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چوار ڕه‌قه‌می بوونی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان

چوار ڕه‌قه‌می بوونی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان3

چوار ڕه‌قه‌می بوونی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان3

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستانی ڕایگه‌یاندووه‌: لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢٢٤ توشبوی نوێی ویرووسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ١٦ كه‌سیش گیانیان لەدەستداوە. بەوەش کۆی ژماره‌ی توشبوان به‌ ویرووسی کۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتووه‌ته‌، ٣ هه‌زار و ٤٥ كه‌س.

بەپێی ئه‌م ئاماره‌، لە سلێمانی ١٣٤ حاڵه‌تی نوێ تۆمارکراوە، لە گەرمیان ٢٥ حاڵه‌ت، لە هەولێر ٤٧ حاڵه‌ت، له‌ هەڵبجە ١٤ حاڵه‌ت و له‌ دهۆکیش چوار حاڵەتی توشبون بەم ویرووسه‌ تۆمارکراوە. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: هه‌زار و ٢١٧ چاکبونەتەوە و لە ئێستادا هه‌زار و ٧٤٦ كه‌سیش لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە.