کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تووشبونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندكراونی زیندان سنه‌ به‌ ویرووسی كۆرۆنا

شیوع ویروس کرونا در زندان مرکزی سنندج3

شیوع ویروس کرونا در زندان مرکزی سنندج3

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژمارەیەک لە بەندکراوانی زیندانی ناوەندیی سنە تووشی ویرووسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی بەندیخانەش بەندکراوانیان لە مافی مه‌رەخەسی بێبەش کردووە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی سنە کۆبوونەوەیەکیان بۆ بەندکراوان گرتووە و ڕایانگەیاندووە کە چەندین بەندکراو تووشی ویرووسی کۆرۆنا بوون. شایانی باسه‌، ژمارەیک لە بەندکراوانی بەندی ١، ٢ و به‌ندی قورعانی زیندانی ناوه‌ندی سنە تووشی ویرووسی کۆرۆنا بوون، بەڵام هەتا ئێستا نە ئەو بەندکراوانە لە باقی بەندکراوانی دیکە جیا کراونەتەوە و نە کەرەستەی تەندروستی وەکوو خاوێنکەرەوە و ماسک بۆ بەندکراوان دابین کراوە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بەرپرسانی زیندان لە پێدانی مافی مه‌رەخەسی بە بەندکراوان خۆ دەبوێرن و ئەمەش ناڕەزایەتی بەندکراوانی لێکەوتووەتەوە.