کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كامیاران له‌ شاری تاران

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كامیاران له‌ شاری تاران

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كامیاران له‌ شاری تاران

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خەڵکی کامیاران به‌ناوی “حەیدەر قوربانی” لە ماڵەکەی خۆیدا، لە شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هێزە ئەمنییەتییەکان هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراویان ڕانەگەیەندووە. شایانی باسه‌، “حەیدەر قوربانی” لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، تەنیا یه‌ك جار لەگەڵ هاوژینەکەی پێوه‌ندی ته‌له‌فوونی گرتووه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ “گوڵاڵە قوربانی” هاوژینی ناوبراو، چەندین جار سەردانی لقی ٣ی دادسەرای شاری قودسی کردووه، بەڵام لەو پەیوەندییەدا، وڵامێکیان پێنەداوەتەوە.