ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک، بایکۆتی دەوامیان کردووه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی مووچەی نزیکەی ٥٠ رۆژیان، بۆ سێیەم رۆژی به‌رده‌وام بایکۆتی دەوامیان کرد و كۆبوونه‌وه. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه ماوەی ٥٠ رۆژه موچەمان پێنه‌دراوه و بۆیه لێره كۆبووینه‌ته‌وه كه داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین. دەشڵێن: تاكاتێك كه به خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن بە هیچ جۆرێک واز لە بایکۆت ناهێنن. ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەکاندا بایکۆتی دەوامیان کردووە و تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ وەڵامدانەوەیەکی لەبەرامبەر بایکۆتی فەرمانبەران و کارمەندانی کەرتی گشتیدا نەبووە.