به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون ناڕوونە و بنەماڵەکانیان تا ئێستا نەیانتوانیوە کە چاویان پێیان بکەوێت.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، چارەنووسی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “سەلام بازرگانی” خەڵکی پەسوێ و “محەممەد ئیبراهیم زادە” خەڵکی گوندی خورینج سەر بە شاری پیرانشار پاش نزیک بە چوار مانگ له دەستبەسەر کرانیان، ههروا نادیارە. شایانی باسه، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیارییهك له چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لهبهر دهستدا نییه و ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی بنەماڵەکەیانی لێکەوتووەتەوە.