“هاجەر سەعیدی”، چالاکی بواری مافی ژنان، دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بهسهر ڕاگیرانی لە گرتووخانەی ناوەندە ئەمنییەکان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی جۆزەردان،گواسترایەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “هاجەر سەعیدی”، ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردان، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە، لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو پێشتریش له مانگی گوڵانی ئەمساڵ، لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی کرێکار، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرابوو.