ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزە ئەمنییەکان لە شاری “گیلانی غه‌رب”ی سەر بە ئۆستانی کرماشان چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازتووه‌ته‌وه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چالاکێکی مەدەنی خەڵکی “گیلانی غه‌رب” بە ناوی “سەلمان ئولفەتی” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشانەوە دەستبەسەر کراوە. هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، شوێنی ڕاگیرانی هه‌روا نادیارە.