به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی پیرانشار، به‌دوای ته‌واو بوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه، گوازترانهوه بۆ زیندانی ناوه‌ندی نه‌غه‌ده.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی پیرانشاری به ناوه‌كانی “واحد قادری” و “ئه‌میر قادری” كه له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگیرابوون، پاش ته‌واو بوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه، گوازترانهوه بۆ زیندانی نه‌غه‌ده. شایانی باسه، ئه‌م دوو هاووڵاتییه، ڕێكه‌وتی ١٥ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ وێڕای شه‌ش كه‌سی دیكه به‌ناوه‌كانی، “ئه‌حه‌د مه‌حموود حه‌سه‌ن، ئه‌بووبه‌كر مه‌حموود حه‌سه‌ن، حیسامه‌دین پیرانی، سه‌لام باپیروه‌ند، محه‌ممه‌د قادری و عه‌لی قادری”، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندانی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “ئه‌بووبه‌كر مه‌حموود حه‌سه‌ن، حیسامه‌دین پیرانی و سه‌لام باپیروه‌ند” ڕۆژی ١٧ی جۆزه‌ردان و “واحد مه‌حموود حه‌سه‌ن و سه‌میع شه‌ریفیان” ڕۆژی ٢١ی جۆزه‌ردان، به‌شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كراون.