ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له كۆڵبه‌ران، دوو كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی سه‌رده‌شت و بانه كرانه ئامانج و به سه‌ختی برینداربوون.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەسووڵ حەسەنزادە” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری “دۆڵەتوو”ی سەردەشت به سه‌ختی برینداربوو و به مه‌به‌ستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری سەردەشت کرا. هەروەها لە هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “هادی ڕاستی” خەڵکی بانە، لە سنووری “کانی سێ‌و”، لە ئەنجامی تەقەی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م هێزانه بریندار کرا و بۆ ناوەندی دەرمانیی بانە ڕاگوێزراوه. شایانی باسه، پزیشکەکان بارودۆخی تەندروستیی ناوبراویان نالەبار ڕاگەیاندووە. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی “قابیل مەرجانی ڕاد” خەڵکی گوندی “ئەلی”ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا.