کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی مه‌ریوان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی مه‌ریوان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی مه‌ریوان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر کرابوون، حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپاوه‌ و ڕەوانەی زیندانی مەریوان کراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی ”
“یادگار دڵجو” و “سەرکەوت عیبادی” بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی مەریوان بانگ کراون و دوای دەستبەسەر کران بۆ زیندانی گشتی ئەمشارە گوازراونەتەوە. سەرکەوت عیبادی و یادگار دڵجو لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی چوارەمی دادگای سنە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکم دراون. بە پێی ئەو حوکمە سەرکەوت حوکمی یەک ساڵ زیندان و یادگار حوکمی ٧ مانگ زیندانی بە سەردا سەپاوە. شایانی باسه‌، ئەو دوو هاووڵاتییە کۆتایی مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و دوای چەند مانگ بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.