کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتڕاست كرانه‌وه‌ی حوكمی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی كرماشان

پشتڕاست كرانه‌وه‌ی حوكمی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی كرماشان

پشتڕاست كرانه‌وه‌ی حوكمی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی كرماشان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی کرمانشان کە لە لایەن دادگای ڕژیم له‌مشاره‌ حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو بەڕێوە چوو و حوکمی یەکێکیان وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە و حوکمی دوو کەسی دیکەیان کەم کرایەوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردان دانیشتنی دادگای سێ چالاکی مه‌ده‌نی لە دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی کرماشان بەڕێوەچوو و حوکمی بەندکرانی “سوحبەتوڵڵا ئومیدی” وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە. بەپێی ئەو حوکمە، سوحبەتوڵڵا ئومیدی بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٥ ساڵ و بە تۆمەتی “کۆبوونەوەی نایاسایی” حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، یەکێکیان جێبەجێ دەکرێت. هەروەها، “خەلیل ئەسەدی بوژانی” کە پێشتر حوکمی ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بە سەردا سەپابوو، حوکمەکەی بۆ ٣ مانگ کەم کراوەتەوە و بە پێی ئەوەی کێ پیشتر چەند مانگ دەستبەسەر بووە، حوکمەکەی کۆتایی هاتووە و ئازاد کراوە. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی “مێهدی ئەبدالی” لە دانیشتنی دادگای پێداچوونەوە بۆ یەک مانگ بەندکران کەم کراوەتەوە و ئازاد کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەو سێ چالاکە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕێبەندانی پاره‌كه‌، لە لایەن لقی سێ دادگای ڕژیم له‌ کرماشان حوکمی ١٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو.