به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕبوونی یه‌ك حه‌فته به‌سه‌ر دەستبەسەر کرانی، “هاجه‌ر سه‌عیدی” چالاکی بواری مافی ژنان لە شاری سنه، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاجەر سەعیدی، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو لە سه‌روبه‌ندی رۆژی جیهانیی کرێکاریشدا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی له‌گه‌ڵدا كرابوو.