کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆرۆنا و منداڵانی كار

96 06 c22 582

96 06 c22 582

ڕاپۆرتی ساڵانهی ڕێكخراوی جیهانیی كار بهبۆنهی ١٢ی ژۆئهن، ڕۆژی جیهانیی خهبات لهدژی كاری منداڵان، لهئاست ژمارهی منداڵانی كار و ئهو مهترسیانهی كهلهدهورهی بڵاوبوونهوهی كۆرۆنادا ههڕهشهلهو منداڵانهدهكات، هۆشداری داوه‌. ئهم ڕێكخراوهباس لهچوونهسهرهوهی ٦٠ ملیۆنیی ژمارهی منداڵانی كار، بههۆی پهرهسهندنی ههژاری لهجیهاندا، دهكات. ههروهها لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕۆژنامهكانی چاپی تاران، ڕاپۆرت و بابهتی جۆراوجۆریان بهبۆنهی ڕۆژی جیهانیی ڕێگری لهكاری منداڵان نووسیوه‌. ئهگهرچی لهو بابهتانهدا له‌‌ئانقهست ههوڵ دراوهكهپانتایی واقعیی كاری منداڵان و ههژاریی بنهماڵهكان كهم نیشان بدهن، بهڵام لهلابهلای ههر ئهو بابهتانهشدا، دهتوانین بهوهبگهین كهحاڵ و ڕۆژی منداڵانی كار لهگهڵ بڵاوبوونهوهی نهخۆشیی كۆرۆنادا، لهچ باروودۆخێكی مهترسیدار دایه‌.

ڕۆژنامهی ئافتابی یهزد نووسیویهتی: بهبڵاوبوونهوهكۆرۆنا، ههموو شتێك لهوڵاتدا گۆڕدرا و منداڵانی كاریش لهو گۆڕانهبێ بهش نهبوون. داخرانی كارگاكان بوو بههۆی ئهوهیكهزۆرێك لهو منداڵانهی كهتا دوێنێ لهكارگاكاندا كاریان دهكرد، ناچار بن كارهكانیان بگۆڕن و لهئاست شهقامهكانی شارهكاندا كاری دیكهدهستپێبكهن، تا بتوانن بژێوی خۆیان و بنهماڵهكهیانی پێ دابین بكهن. ڕۆژنامهی ههمشههری باس لهمنداڵانی زبڵگهڕ دهكات و ئهنجومهنی دیفاع لهمافی منداڵان، دهڵێت:  ١٤ ههزار منداڵی زبڵگهر لهتاراندا بوونیان ههیه‌”.

ڕۆژنامهیئافتابی ئیقتسادینووسیویهتی: كۆرۆنا و دواهاتهكانی، پتر لهههمووان ژیان و چارهنووسی بێ دیفاعترین گرووپهكۆمهڵایهتیهكانی كردووهتهئامانج. منداڵانی كار لهئێران لهو زومرهیهن. ههم ژمارهی منداڵانی كار زیادی كردووهو ههم ژمارهی منداڵانی تووش بوو بهكۆرۆنا. ههواڵنێریی ئیلنا نووسیویهتی: “كۆرۆنا، ژمارهیهكی زیاتری لهمنداڵانی كار ڕهوانهیبازاری كار كردووه“‌.

ڕژیمی ئیسلامی دهسهڵاتدار لهئێران، یهكێك ناحهزترین سیماكانی نیزامی سهرمایهدارییهلهههڵسووكهوت كردنی لهگهڵ منداڵان و كاری منداڵان. لهئێران هیچ جۆرهئامارێكی باوهڕپێكراو و واقعی سهبارهت بهژمارهی منداڵانی كار لهبهر دهست دا نییه‌. ئامارهڕهسمیهكان لهئێران باس لهبوونی ٢ ملیۆن منداڵی كار دهكهن. بهڵام، بهپێی ئامارهناڕهسمیهكان، ژمارهی منداڵانی كار، ٧ ملیۆن منداڵی ژێر تهمهنی ١٥ ساڵ بهرئاورد كراوه‌. شهپۆلی منداڵانی كار لهئێران لهسهر سیمای شارهكان بهتایبهت شارهگهورهكانی ئێران بهڕوونی دهبیندرێ.

سهدان ملیۆن منداڵ لهجیهان دا لهباروودۆخێكی یهكجار نائینسانانهو مهترسیداردا، شان بهشانی گهورهكان، خهریكی كاری پیشهیین. منداڵان لهبهرچاوی گهورهساڵان لهباروودۆخێكی كۆیلهئاسادا لهكارخانه، مهزرا، مهعدهن، سهرشهقام، چوارڕا و مهیدانهكان و باقیی ناوهندهكانی كار و تهنانهت لهو بۆنگا و ناوهندانهی كهئینسانهكان ناچار بهلهشفرۆشی و فرۆشتنی ئهندامانی لهش و كاری قاچاخ دهكرێن، خهریكی كارن.

ئهگهرچی، ههر چهند وهخت جارێك، ڕێكخراوی جیهانیی كار، چهند ئامارێك سهبارهت بهژمارهی منداڵانی كار لهئاست جیهانیدا بڵاودهكاتهوه، بهڵام ئاشكرایهكهئهم ئامارانهناتوانن ڕوخساری ڕاستهقینهی ئهوهیكه لهم بوارهدالهجهرهیان دایه، نیشان بدهن. لهبهر ئهوهیكهزانیاریهكانی ڕێكخراوی جیهانیی كار، سهرچاوهگرتوو لهو ئامارانهیهكهدهوڵهتانی ئهندامی ئهم ڕێكخراوهدهیخهنهئیختیاری. زۆرێك لهدهوڵهتهكان، ئاماری جێگای متمانهسهبارهت بهمنداڵانی كارێك كهخهریكی كاری پیشهیین و بهشێوهی تهواو وهخت سهرقاڵی كارن، بڵاوناكهنهوه‌. لهو جێگهوهكهئاماری دهیان ملیۆن منداڵی كار لهناوهندهكرێكاریهكاندا تۆمار ناكرێت و بهشێوهی نایاسایی و ڕهش كاریان پێدهكرێ، ژمارهی منداڵانی كار یهكجار زۆرترهلهو ڕێژهیهی كهلهئامارهكاندا دهیبینین. سهرهڕای ههمووی ئهوانه، ڕێكخراوی جیهانیی كار باسی لهچوونهسهرهوهی ٦٠ ملیۆنیی منداڵانی ژێر تهمهنی ١٧ ساڵ لهباروودۆخی كۆرۆناییدا كردووه‌. منداڵانی كار و منداڵانی سهرشهقام بهرههم و قوربانیی ههژاری و بێكاری و ئاسهوارهكانی واتهئێعتیادی دایكان و باوكان و لێكههڵوهشانهوهی بنهماڵهكانن. ئهوان بهناچار بوونهتهنان دهرهێنهرهبچووكهكانی بنهماڵه‌. ئهوان لهسهر شهقامهكان خهریكی دهستفرۆشی و پیشهی هاوشێوهن و یان لهناو كوورهكاندا، لهدهخمهو ژێرخانهكانی فهڕش كردن، كارگاكان و ناوهندهسهنعهتیهنائهمنهكان و لهگهلێك شوێنی دیكهی لهمجۆره، لهبهردهم لهناوچوون دان. ئهم منداڵانهكهڕۆڵهی كرێكارانن، خۆشیان كرێكارێكی چكۆلهن كهبهژانی بێبهشیهكانیانهوهدهناڵێنن. ئهوان بهتهنیا لهخوێندن بێبهش نین. ئهوان بهردهوام لهبهردهم تووش بوون بهئێعتیاد و نهخۆیشی جهستهیی و دهروونی دان و گهلێك گرووپی جهنایهتكار، لهوانهفرۆشیارانی مهوادی موخهدیر داویان بۆ ناونهته‌‌وه‌.

لهزۆرێك لهكارگا و كارخانهكانی سهربهسپای پاسداران و سهربهكۆمیتهی ئیمدادی خۆمهینی، بهسیجی مۆستهزعهفین و لهپیشهماڵیهكان و گهڵاڵهكانی وهستاشاگردیی سهربهو ناوهندانه، كار بهمنداڵان دهكهن و بێبهزهیانهشیرهی گیانیان ههڵدهمژن. لهو نێوهدا، ناوچهپهراوێز نشینهكانی ئێران لهوانهئۆستانهكانی كوردستان، ئازهربایجانی غهربی، كرماشان، سیستان و بهلووچستان و خووزستان لهبوار بهكارهێنانی هێزی كاری منداڵانی ژێر تهمهنی ١٥ ساڵ لهلایهن ئهو ناوهندانهی كهباسیان لێكرا، یهكجار زیاتره‌. ههروهها، توندبوونهوهی ههژاری لهناو بنهماڵهكرێكاری و پهنابهرانی دانیشتووی ئێران، ملیۆنان منداڵی ئهم خهڵكه،ڕۆژانه،ڕهوانهی بازاڕی كار و سهرشهقامهكان دهكات و ئهوان لهدونیای منداڵانهیان بێبهری دهكات و بهربهگهشهی سرووشتی و كۆمهڵایهتی و دهروونی و جهستهییان دهگرێت. ئاشكرایهكهمنداڵان خۆیان لهپێگهیهك دانین كهدهنگی ناڕهزایهتیی خۆیان دژبهم باروودۆخه‌‌ دژهئینسانیهی كهبهسهریان دا سهپاوهبهرز بكهنهوه‌. ڕزگاریی منداڵان لهچنگ ئهو ڕژیمهسیاسیهو ئهو نیزامهكۆمهڵایهتیهی كهبهمجۆرهشیرهی گیانیان ههڵدهمژێ، لهگرهوی ئهوهدایهكهگهورهساڵانی چهوساوهو ستهملێكراو یارمهتیدهریان بن.