بە پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بە هۆی پێکدادانی ماشینێكی سه‌واری له‌گه‌ڵ بارهەڵگرێک، لە ڕێگای مەهاباد و لە نزیک گوندی یارعەلی، سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری ڕەبەت، گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه دوو كه‌س به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵی” و “ئامینه كاكیڵی” گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها هاوژینی ئامینه كاكیڵی واته “مه‌نسوور ڕه‌سووڵی”، به سه‌ختی بریندرابووه و گوازتراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ساڵانە بە هۆی نالەباربوونی دۆخی ڕێگاوبانه‌كان و کەمتەرخەمی بەرپرسانی حکوومەتی، به سەدان کەس له شاره‌كانی ئێران و كوردستان دەبنە قوربانی ڕووداوی هاتووچۆ و به‌هۆیه‌وه گیانیان لە دەست دەدەن یاخود كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.