ڕۆژی هەینی، ٢٣ی مانگی جۆزەردان، چالاکییەکی ژینگهپارێزی له ناوچەی “خەرپاپ”ی پیرانشار بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و چالاکانی ژینگەپارێز بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای بەرنامەکەدا، کۆڕێک بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێوەندی ژن و ژینگە، ڕۆڵی بنەماڵەکان بە تایبەت ژنان لە چاککردنی بیر و هزری ئەخلاقی ژینگەپارێزی، کار لەسەر منداڵان و هەروەها بەرپرسیارەتی ڕێکخراوەکان سەبارەت بە پرسەکانی تایبەت بە ژینگە، پرسە چارەنووسسازەکانی وەک مەترسیی لێدانی بەنداوەکان و ڕاگواستنی ئاوەکان بە تایبەت بەنداوی “باوەلە” و ڕاگواستنی ئاوی “خەرپاپ” و دۆخی قەیراناوی جیهانی ژینگە و کێشە و گوشارەکانی بەردەم ڕێکخراوەکان، باسیان لێوە کرا. لە بەشێکی دیكهی بهرنامهكهدا لە لایەن بەشداربووان چەند پارچە شێعر و سروودی تایبەت بە ژینگە و سروشت پێشکەش کران.